زانایەکی فەلەکناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو
هەسارەیەکی بچووک لە زەوی نزیک ببێتەوە و دووری نێوانیان تەنها چەبد هەزار
کیلۆمەترێک دەبێت.
گینادی بۆریسۆف، زانای فەلەکناسی رووسی باسی لەوەکردووە:" ئەو
هەسارەیەی بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەو زەوی نزیک ببێتەوە پانتاییەکەی پێنج تا شەش
مەترە و بەشێک لە دانیشتووانی زەوی دەتوانن بە لەرێگەی تەلیسکۆپەوە بیبینن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی ئەوەی هەسارەکە بچووکە هیچ مەترسییەک بۆ
دانیشتووانی سەر زەوی دروست ناکات، بەڵکو تەنها ئەو هەسارانە مەترسی دروست دەکەن
کە پانتاییەکەیان لە ١٥٠ مەتر زیاترە ".