شەکرە نەخۆشییەکی مەترسیدار و درێژەخایەنە، دەبێتە هۆی
بەرزبوونی ئاستی شەکر لە خوێن و چەند نیشانەیەکیش هەیە دەریدەخەن کە کەسەکە توشی
ئەو نەخۆشییە بووە.
ماڵپەڕی "the
sun" بڵاویکردووەتەوە:" دیارترین
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە توینێتی بەردەوام و میزکردنی زۆرە، زۆرجاریش چەند
نیشانەیەک لەسەر پێستی کەسی توشبوو دەردەکەون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زۆربەی ئەو کەسانەی توشی
شەکرە دەبن پەڵە لەسەر پێستیان پەیدا دەبێت، پێستیان هاوشێوەی پێستی کەسانی بەتەمەن
دەبێت ".
ئەو نیشانانەی لەسەر پێست دەردەکەون بریتین لەمانە:
-دەرکەوتنی پەڵەی زەرد
-رەشبوونی پێستی مل و بنباڵ
-هەوکردنی پێستی نێوان پەنجەی دەست و پێیەکان
-خوران و هەستیاری پێست
-پەیدابوونی لەناکاوی زیبکە