لە هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگەیاند، لە رێگەی هێزێكی تایبەتەوە توانیویانە سێ تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیربكەن كە بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە و لەگەڵ دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەشدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و كەركووك توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیربكەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو سێ تۆمەتبارە پێشینەی تاوانیان هەیە و كاری كڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەریشەوە كردووە و سەرەنجام  بڕی یەك كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی كریستاڵ و تریاك و جامایكا لەگەڵ بڕێك پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە و رومانەیەك و چەند چەكێكی جۆراوجۆر دەستییان بەسەرداگیرا". 
ئەوەشخستەڕوو:" تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 24 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 57 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا