دوای ئەوەی شەش ساڵ پێش ئێستا 267 جار ناوی کچەکەی (لوسی) لەسەر
پشتی بە تاتۆ نوسی و بەهۆیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە، کەسێکی بەریتانی جارێکی
دیکە 400 جار ناوی کچەکەی لەسەر جەستەی نوسییەوە، بەوەش بۆ جاری دووەم ناوی لەو
کتێبە تۆمارکرایەوە.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردەوە:"
کەسێکی بەڕەچەڵەک بەریتانی بەناوی مارک ئیڤانز بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ کچەکەی،
400 جار ناوی کچەکەی لەسەر هەردوو ڕانی خۆی بە تاتۆ نوسی، بەوەش بۆ جاری دووەم
ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان ".
ئەوەشی خستەڕوو:" پێشتر لە ساڵی 2017دا ئەو پیاوە
بەریتانییە 267 جار ناوی کچەکەی لەسەر پشتی نوسیبوو، بەهۆیەوە بۆ یەکەمینجار ناوی
چووە کتێبی گینسەوە، دواتر لە ساڵی 2020دا کچێکی تەمەن 27 ساڵ 300 جار ناوی خۆی
لەسەر جەستەی نوسی و نازناوەکەی لەو پیاوە بەریتانییە سەندەوە ".
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەشکرد:" ئەمساڵ پیاوە
بەریتانییەکە دووبارە گەڕایەوە ناو رکابەرییەکە و ئەمجارەیان 400 جار ناوی کچەکەی لەسەر
هەردوو رانی نوسی، بەوەش دووبارە نازناوەکەی بەدەستهێنایەوە ".