بابەتە سەرەکیەکە: هونەرمەندی
میسری مستەفا فەهمی، پاش تێکچوونی باری تەندروستی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە
کۆچی دواییکرد.
کێ وتی: میدیاکانی میسر
بڵاویانکردەوە: پاش ئەوەی لەناکاو باری تەندروستی
هونەرمەندی ناوبراو تێکچووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
ئەمەش هەیە: مستەفا
فەهمی، مانگی ئابی رابردوو، لە
نەخۆشخانەی شێخ زەید نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجامدرا پاش ئەوەی تووشی وەرەمی مێشک ببوو بەهۆی
نەشتەرگەرییەکەوە تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت.
چی دیکە: هونەرمەند مستەفا فەهمی لە مانگی ئابی ساڵی 1942 لەدایک
بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەیمانگای سینەما بەشی فۆتۆگرافی تەواوکردووە.
زیاتر: بەشداری لە زۆرێک لە بەرهەمە سینەماییەکانی وڵاتەکەی کردووە، لەوانە، أين عقلي و جها لوجه، لمن تشرق الشمس، الحب في غرفة الإنعاش، موعد
مع القدر، هەروەها کۆتا رۆڵگیرانیشی لە فیلمی السراب بوو.