پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکرد، خواردنی نانی بەیانی لە پاش
وەرزشکردن سودی زیاترە و هاوکار دەبێت بۆ سوتاندنی چەوری زیاتر لەلایەن لەشەوە،
چونکە لەوکاتەدا ئاستی ئانسۆلین لە لەش کەمترە.
گاڤێر گونزالێس، پسپۆڕی راهێنانی وەرزشی و خۆراک بە
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی راگەیاندووە:" لە توێژینەوەیەکدا
کە لەسەر دەیان پیاوی وەرزشوان تاقیکراوەتەوە، بەشێکیان پێش خواردنی نانی بەیانی و
بەشێکی دیکەشیان دوای ژەمی نانی بەیانی چوونەتە هۆڵەکانی لەشجوانی و وەرزشیان
کردووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە
کە ئەوانەی دوای پێش نانی بەیانی و بە گەدەی بەتاڵەوە راهێنانیان کردووە دوو
هێندەی ئەوانی دیکە کێشیان دابەزاندووە و مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە کەمتر
بووە، لەبەر ئەوەی پێش نانی بەیانی ئاستی ئانسۆلین لە لەشیان کەمتر بووە ".
ئەو پسپۆڕە روونیشیکردەوە:" کاتێک رێژەی ئەنسۆلین
لە لەش کەمتر دەبێت و راهێنان دەکرێت، لەشی مرۆڤ ناچار دەبێت چەوری زیاتر بسوتێنێت
و وەک وزە بەکاری بهێنێت، چونکە ئەنسۆلین رێگری دەکات لە سوتاندنی چەوری لەلایەن
لەشەوە ".
سەبارەت بەوانەی دەڵێن چۆن دەبێت بە گەدەی بەتاڵ یاری
بکەن و وزەی پێویستیان نابێت، ئەو پسپۆڕە دەڵێت:" لەشی مرۆڤ دەتوانێت ئەو
خواردنانە وەک وزە بەکاربهێنن کە لە شەوی پێشوودا خوراون ".