نەخۆشی گەنم چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نەخۆشى گەنم تەنها لە منداڵاندا نییە و هەمو تەمەنێک ئەگەرى توشبونى هەیە و لە ئەنجامی تێکچوونی سیستەمی بەرگری جەستەوە دروست دەبێت.

کێ وتی: دکتۆر زانیار عادل پسپۆڕی گشتی هەناووی بڵاویکردەوە: ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی تێک چوونی سیستەمی بەرگری لەشەوە درووست دەبێت کە ماددەی گەنم و هاوشێوەکانی لە جۆ، جاجم و شۆفان بە مەترسیی دەبینێت و وا دەکات ڕیخۆڵەی نەخۆش هەڵمژینی تێک بچێت.

ئەمەشی وت: نیشانەکان، لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای نەبێت و بە هۆی نەخۆشییەکی دیکەوە بدۆزرێتەوە وەکو؛

- شەکرەی جۆری یەک

- سک چوونی بەردەوام

- لاواز بوونی جەستە و کەم خوێنیی.

چارەسەر: تەرک کردنی هەموو جۆرێکی گەنم، جۆ و جاجم  یەک زەررە نابێت نەخۆش لەمانە بخوات، شۆفان بە کەمیی دەتوانن و برنج ئاساییە.

زیاتر: چاودێری کردنی لە لایەن پزیشکەوە بە پێی خشتەیەک، تەنانەت گەر نیشانەشی نەبوو چوونکە نەخۆشیەکە زۆرکات بە تەنها نییە و ماکی دیکەی لەگەڵە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا