سەوزە و میوە یارمەتیدەرن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە؟

تەندروستی 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەندێک سەوزە میوە یارمەتیدەرن بۆ خۆپاراستن لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.

کێ وتی: پسپۆرانی بواری پشکنین و خۆپاراستن لە وەرەمە شێرپەنجەییەکان ئاماژە بەوە دەکەن: سەوزە و میوە پێویستە بەشێکی گرنگی خۆراکی رۆژانە بێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و چەندین ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی تێدایە.

ئەمەش هەیە: سەوزە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کالۆری بۆیە باشترە رۆژانە لانیکەم 400 گرام سەوزە و میوە بخورێت.

چی دیکە: ئەو سەوزانەی رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانیان تێدایە وەک، برۆکلی و گێزەر و تەماتە و بیبەر، بەسودن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و باشتر وایە بە تازەیی بخورێن.

زیاتر: بیبەری زەرد و گێزەر رێژەیەکی زۆر لە ماددەی بیتا کارۆتینیان تێدایە، ئەمەش لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و پرۆستات و مەمک و سییەکان و گەدە دەتپارێزێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا