زۆر بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە؟

تەندروستی 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە بە کارهێنانی خوێی زۆر ئەنجامەکەی تووشبوونە بە شێرپەنجەی گەدە.

کێ وتی: پسپۆرانی خۆراک لە سەنتەری تەندروستی گشتی زانکۆی ڤیەننا بڵاویانکردەوە: ئەو کەسانەی لە بەریتانیا خوێی زیاتر بۆ خۆراکەکانیان زیاد دەکەن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی خوێیان بە ڕێژەیەکی مامناوەند یان کەم بەکارهێناوە 41٪  یان زیاتر تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن.

ئەمەش هەیە: ئەم توێژینەوەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی زانستی پێشووتر ئەنجامدراوە، کە دەریدەخات خوێی زیادە لەوانەیە چینی پارێزەری گەدە داخورێنێت و ببێتە هۆی تێکچوونی شانەکان و ئەمەش ببێتە هۆی شێرپەنجە.

زیاتر: بۆ گەیشتن بەم دەرئەنجامە، توێژەران، ئاماری 471 هەزار و 144 کەسی پێگەیشتوویان لە بەریتانیا لە ماوەی 11 ساڵدا وەرگرتووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی خوێی زیاتر بەکاردەهێنن بە بەراورد بەو کەسانەی کە خوێ کەمتر بەکاردەهێنن، بە ڕێژەی 41٪ زیاتر تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا