لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک
وەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی
هەرێم تاوتوێ کرا.
نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی کرد لەگەڵ وەزارەتی نەوتی وڵاتەکەی بۆ
گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە نەوتییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆژەکانی دەرهێنان و دابەشکردنی نەوت،
هەروەها لایەنی هەناردەکردن و پرۆژەکانی پەیوەست بە غاز، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا
دوایین گفتوگۆی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم
تاوتوێکران، لەپێناو تەواوکردنی رێککارە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت لە
رێگەی بەندەری جیهانەوە".