پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە هونەرمەند نەڤید زەردی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
دوابەدوای ئەوەی هونەرمەند نەڤید زەردی باری تەنردوستی تێكچوو و خرایە ژێر چاودێری چڕەوە، BMC پەیوەندی پێوەكرد و ئەویش رایگەیاند:" تەندروستیم باشتر بووە و بەرەو باشتربوون دەچم".
وتیشی:" لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە و هەست بە باشتر بوون دەكەم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسین و هەوادارەكانم لە باشتر بوو ئاگادار دەكەمەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد:" بەم نزیكانە بە هەوادارانم شاد دەبمەوە".