داهاتی یەك مانگی كۆمپانیای مێتا یەكسانە بە سێیەكی داهاتی یەك ساڵی عێراق

هەمەرەنگ 06/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە نوێترین ریزبەندیدا بۆ ئەو كەسانەی ملیۆنێرن و داهات كۆدەكەنەوە، كۆمپانیای مێتا لە داهاتی یەك مانگیدا هاوتای سێیەكی عێراق بووە.

 بەپێی نوێترین ریزبەندی داهات دارەكانی جیهان بۆ مانگی رابردوو، ئاشكراكراوە مارك زوكەربێرگ، خاوەنی كۆمپانیای مێتا بۆ دەستەبەركردنی داهاتی یەك مانگ لە پێشەنگیدایە.

بەپێی ئەو ریزبەندییە كە ئاشكراكراوە:" خاوەنی كۆمپانیای مێتا داهاتەكەی نزیكەی 37 ملیار دۆلارە، كە دەكاتە بە سێیەكی ئەو داهاتانەی عێراق لە ماوەی تەواوی ساڵی ٢٠٢٣دا بەدەستیهێناوە.

هەروەها، جێف بێزوس، دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمزۆن لە پلەی دووەم دێت و لە سەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی 18.4 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، پاشانیشی جێنسن هوانگیش، بە 17.2 ملیار دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا