هامستەر کۆمبات کێشەی تێکەوت

هەمەرەنگ 14/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دروستبوونی کێشە لە هامستەر کۆمبات پشتڕاستکرایەوە و تاوەکو ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: هەژماری فەرمی هامستەر کۆمبات لە تۆری کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە: کێشە لە یارییەکەدا دروستبووە لە تێلەگرام، هەوڵدەدەین بە خێرایی کێشەکە چارەسەر بکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هامستەر کۆمبات یارییەکی ئەلیکترۆنییە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلەگرامەوە ئەنجام دەدرێت، لەکاتی یارییەکەدا بەکارهێنەرانی بە دەستلێدانی بەردەوامی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانیان کۆین کۆدەکەنەوە.

ئەمەش هەیە: ئەم یارییە توانیویەتی هەوادارێکی زۆر لە زۆرینەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا کۆینەکانی ناو یارییەکە دەبنە دراوی ئەلیکترۆنی.

لەم راپۆرتەی BMCەوە هەمووشتێک دەربارەی هامستەر کۆمبات بزانە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا