بێخەوی چییە؟!

تەندروستی 10/02/2024

Alternate Text

پزیشكێكی دەروونی لەسەر هۆكارەكانی بێخەوی زانیاری پێویست دەخاتەڕوو.

 جەعفەر عومەر،  پزیشكی دەروونی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هەر یەك لە ئێمە بە هەر هۆكارێك بێت توشی بێخەوەی دەبین، ئەو بێخەوییەش لە سێ بارودۆخدا دەردەكەوێت".

ئەو سێ بارودۆخەی كە دەبَتە هۆی بێخەوی:-

- یان ئەوەتا بە گران چاومان دەچێتە خەو، بۆ نموونەو ئەگەر زیاتر لە 30 خولەك بە مەبەستی خەو چوینە سەر جێگەی نوستن و چاومان نەچوە خەو ئەوە پێدەوترێت بێخەوی یاخود درەنگ خەولێكەوتن.

- یاخود بەیانیان زوو بەخەبەر بێین، بۆ نموونە یەك سەعات پێش ئەو كاتەی پێویستە یاخود دامانناوە هەستین لە خەو بە خەبەر بێین و خەومان لێنەكەوێتەوە.

- یاخود كەسەكە زوو زوو بە خەبەر بێت، بۆ نموونە شەوانە زیاد لە پێنججار خەبەری دەبێتەوە و بە گران خەوی لێدەكەوێتەوە.

ئەو سێ بارودۆخەی سەرەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە لە رۆژدا هەست بە شەكەتی بكات و تێرخەو نەبوبێت.

ئەگەر بە گوێرەی ماوەی خەوتنیش لێكیبدەینەوە ئەوا دەبێت لە نێوان شەش بۆ هەشت كاتژمێر مرۆڤ لە ماوەی 24 كاتژمێردا خەوتبێت، ئەگەر لەو ماوە كەمتر خەوت یاخود بە خەوتنەكەی تێرخەونەبوو هەر بە بێخەوی دادەنرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا