چواری شوبات؛ رۆژی جیهانی شێرپەنجە

تەندروستی 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، ساڵانە لە چواری مانگی شوبات لە سەرانسەری جیهاندا چەندین چالاکی و کۆنفرانس بەڕێوەدەچن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەبارەی نەخۆشییەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانج لەم رۆژە جیهانییە هۆشیارکردنەوەی خەڵکییە لەبارەی پشکنینە پێشوەختەکان، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

زیاتر: رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لەلایەن دەستەی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە لە جیهاندا دانراوە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2000ەوە لە پاریس چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمەڵێک رێنمایی کە پێویستە بۆ رێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجە بگیرێتە بەر:  

- پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لەو جۆرە خواردنانەی کە دەیخۆن و ئەو شوێنانەی خواردنی لێدەخۆن.

- دوورکەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە کێشان، کە بەیەکێک لە هۆکارەکانی شێرپەنجەی سییەکان، گەروو، دەم.. هتد، دادەنرێت.

- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیی و کحولییەکان.

- دوورکەوتنەوە و سەردانی نەکردنی ئەو شوێنانەی کە ژینگە و کەشوهەوای پیس بێت و لەکاتی ناچاربوون بۆ چوونە ئەو شوێنانە ماسک بەکاربهێندێت، یانیش رەچاوی پاک و خاوێنی بکرێت.

- گرنگە هاوڵاتیان چاودێری جەستەی خۆیان بکەن و گۆڕانکارییەکانی جەستەیان بە هەند وەربگرن و پشتگوێی نەخەن.

- پەرەدان بە سەوزایی لە ماڵەکاندا و نەشێواندنی سەوزایی گشتی، وەک: (پارک، دەشت و دەر، سەیرانگاکان).

- گرنگە هاوڵاتیان لەکاتی چوونە گەشتدا پاکوخاوێنی ئەو ناوچەیە رابگرن کە بۆی دەچن، هەر لە سەوزایی و زەوییەکەی تاوەکو ئاوی ناوچەکە و پاشماوەکانیان فڕێ نەدەنە ئاوی رووبارەکانەوە.

- ساڵانە ئەنجامدانی پشکنینی گشتی لەرێگای نەخۆشخانەکانەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ترەمپ: ئەمریکا کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکات

درێژتر لە هەواڵ 8 خولەک پێش ئێستا

دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەستیپێکرد

کوردستان 30 خولەک پێش ئێستا

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەرزبوەوە

ئابوری 39 خولەک پێش ئێستا

نرخی زێڕ لە بەرزیدایە

ئابوری 44 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا