ئەو سوودانەی پاش وازهێنان لە شەکر بەدەستیان دەهێنین

تەندروستی 29/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: زۆر خواردن و بەکارهێنانى شەکر، هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانى  شەکرەى جۆرى دووەم، نەخۆشییەکانى دڵ و قەڵەوى و چەندین نەخۆشی دیکە.

سەرچاوە: کۆمەڵگەى پزیشکى پسپۆڕان لەبارەى سوودەکانى وازهێنان یاخود کەمکردنەوەی خواردنى شەکر لە نوسینێکدا بەمجۆرە زانیارى دەخاتەڕوو:

دواخستنی پیری: دەتوانێت بڕى گلوکۆز و ئەنسۆلین لە خوێندا کەم بکاتەوە، ئەمەش هەوکردنى درێژخایەن و قورس، کە پەیوەندى بە پیربوونەوە هەیە، کەم دەکاتەوە.

رێگری لە خەمۆکی: خواردنى شەکر پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە خەمۆکییەوە هەیە، چونکە شەکر دەبێتە هۆى هەوکردنى درێژخایەن، ئەمەش کاریگەرى لەسەر کارکردنى مێشک دروستدەکات.

هەستکردن بە ئارامی: وازهێنان لە خواردنى شەکر، هەستى ئارامیی و خۆشبەختیت زیاد دەکات.

دابەزاندنی کێش: شەکر وەک خویەکى خراپ ئالودەت دەکات کاتێک وازی لێدەهێنیت یاخود کەمی دەکەیتەوە، راستەوخۆ ئارەزووى خواردنیشت کەم دەکات، بەمەش کالۆرى کەمتر بەکاردەهێنیت و کێش دادەبەزێت.

کەمکردنەوەی هەستیاری: شەکر بەشدارە لە هەوکردنى درێژخایەن، کە تواناى بەرگرى جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەمدەکات، وازی لێدەهێنیت، کەمتر بۆن دەکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەى هەستیاریی و تەنگەنەفەسى

پاککردنەوەی جەستە: وازهێنان لە شەکر دەرفەتێک دەدات بە سیستمى سروشتى جەستەت بۆ پاککردنەوەى مادە ژەهراوییەکان، کە کارى خۆیان ئەنجامبدەن.

دووربوون لە جەڵتە: نەخۆشییەکانى دڵ یەکێک لە هۆکارەکانیان پەیوەستە بە زۆر خواردنى شەکرەوە، هەروەها شەکر چەورییە ناتەندروستییەکانى خوێن زیاد دەکات، کە مەترسى تووشبوون بە نەخۆشیەکانى دڵ و جەڵتەى مێشک زیاد دەکەن.

خەوتن: خواردنى شەکر پێش خەوتن دەبێتە هۆى چالاککردنى هۆڕمۆنەکانى سترێس و ئەمژەش کێشە بۆ خەوتن دروست دەکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلە چۆن دەبێت؟

کوردستان 51 خولەک پێش ئێستا

چلەی زستان دەستیپێکرد

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا