بابەتە سەرەکیەکە: گۆڕانکاری
و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە خانماندا لە هەندێک کات و قۆناغی
ژیاندا رودەدات.
سەرچاوە: پێگەی hormonehealth بڵاویکردوەتەوە: هۆرمۆنەکان
بریتین لە ماددە کیمیاییەکان کە لە لایەن ڕژێنەکانی ناو کۆئەندامی دەرەقیدا بەرهەم
دەهێنرێن و رەوانەی خوێن دەکرێن، هەروەها ناهاوسەنگی کاتێک ڕوودەدات کە هۆرمۆنێک زۆر یاخود
کەم بێت.
زیاتر:
هۆرمۆنەکان گرنگن بۆ ڕێکخستنی چەندین پرۆسەی جیاواز لە جەستەدا لەوانە ئارەزووی
خواردن و میتابۆلیزم، خولەکانی خەوتن، سوڕی زاوزێ و کارکردنی سێکسی، پلەی گەرمی
جەستە و باری دەروونی.
نیشانەکان
بە گشتی؛
1- تێکچوونی
سوڕی مانگانە: گۆڕانی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی لەدەستدانی سوڕی
مانگانە، خوێنبەربونی زۆر یاخود ناڕێکی سورەکە.
2- کێشەی
قژ: هۆرمۆنەکان زۆر کاریگەرییان لەسەر قژ و
پێکهاتەکەی هەیە بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە.
3- کێشەی
پێست: گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان کاریگەری زۆر دروست
دەکات لەسەر تەندروستی و ڕەنگ و پێکهاتەی پێست.
4-
نیشانەکانی پەیوەست بە سێکسەوە: هەوکردن، و تەنکبوونەوەی دیوارەکانی زێ.
5- گۆڕانی
لەناکاوی کێش: چ زیادبون بێت یان دابەزینی کێش.
6- کێشەی
میزاج و خەوتن.
7- تێکچوونی
کۆئەندامی هەرس.
8-
سەرئێشە.
9- لاوازبونی ئێسکەکان.