بابەتە سەرەکیەکە: میوەی هەنار بەهۆی بەرزی بەهای خۆراکی و دەوڵەمەندی بە پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەر بە دەرمانێکی خۆراکی کاریگەر دادەنرێت و توێکڵەکەشی چەندین سودی تەندروستی دەبەخشێتە جەستەی مرۆڤ.
کێ وتی: بەگوێرەی راپۆرتێک لە پێگەی گود فوود بڵاوکراوەتەوە: توێکڵی هەنار بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەرمانی گیاییدا بەکارهێنراوە بۆ چەند نەخۆشییەک لەوانە ئەنفلۆنزا و نەخۆشیەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە و چەندین سوود و تایبەتمەندی تەندروستی سەرسوڕهێنەری دیکەی تێدایە.
سودەکانی توێکڵی هەنار؛
-وەک یەکێک لە چارەسەرە گیاییەکان بەکاردێت بۆ نەهێشتنی زیپکە و پاراستنی پێست.
- دەرکەوتنی چرچ و لۆچی لە قۆناغی پیربووندا کەمدەکاتەوە.
- ترشی ئیلاجیکی تێدایە کە پێست شێدار دەکات و بە نەرمی و لاستیکی دەهێڵێتەوە هەروەها خوران و سووربوونەوەی پێست کەمدەکاتەوە.
- توێکڵی هەنار وەک چارەسەرێکی سروشتی کاریگەر بەکاردێت لەو کەسانەی تووشی کۆکە یان ئازاری قورگ دەبن.
- ڕێگری لە بەکتریای ناو دەم دەکات و بەسوودە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی پوک.
- بۆ چارەسەری سکچوون و مایەسیری دەرەکی و قڵیشی کۆم بەسودە.
- توێكڵی هەنار ئۆکسیدی تێدایە کە ژەهری جەستە دەردەکات.