ئافرەتێک پارەیەکی زۆری بەهەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەستکەوتووە

هەمەرەنگ 21/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

ئافرەتێکی میسری لەرێگەی هەڵخەڵەتاندنی چەند کەسێکەوە پارەیەکی زۆری دەستکەوتووە و پاشان هەڵهاتووە.

پێگەی " RT " ئاماژەی بەوەکردووە:" ئافرەتێکی میسری کە بە دایکی عەبدە بانگدەکرێت پارەیەکی زۆری لەچەند هاوڵاتییەک بەناوی پێدانەوەی قازانجەوە وەرگرتووە و پاشان هەڵهاتووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئافرەتەکە ٥٠٠ ملیۆن جونەی لەخەڵک وەرگرتوووە بەناوی ئەوەی گوایە مانگانە ١٠٪ قازانجەکەیان پێدەداتەوە، لەئێستاشدا پاش مانگێک لە هەڵهاتن ئافرەتەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا