کارمەندانی ژێردەریاییەکەی ئەندەنوسیا ماون؟

هەمەرەنگ 22/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەندەنوسیا باسلەوەدەکەن کارمەندانی ژێردەریاییەکە ئۆکسجینی پێویستیان لایە.

یودو مارجونو، سوپاسالاری دەریایی ئەندەنوسیا رایگەیاندووە:" ئەو ژێر دەریاییەی ولاتەکەی کە لەدوێنێوە بێسەروشوێنبووە ئۆکسجینی پێویستی بۆ سەرنشینەکانی تا ڕۆژی شەممە تێدایە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" ژێر دەریاییەکە تەمەنی ٤٤ ساڵە و لەوکاتەی کە بێسەروشوێنبووە ئامادەیی تەواوی تێدابووە بۆ جەنگ و هیچ کێشەیەکی نەبووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەدوێنێوە ژێردەریاییەکی وڵاتی ئەندەنوسیا بە ٥٣ سەرنشینەوە بێسەروشوێنبووە و تائێستاش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا