فیلمێکی کوردی کە دوو کارمەندی بی ئێم سی کاریان تێدا کردووە لە ١٣٦ فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیدا بەشداری دەکات

هەمەرەنگ 25/04/2021

لەلایەن: avin

Alternate Text

کورتە فیلمی زەوی قەلەڕەشەکان، کە بەشێکی لەلایەن کارمەندانی BMCەوە کاری تێداکراوە، لە 136فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا لە رکابەریدایە بۆ بەدەست هێنانی خەڵات.
کورتە فیلمی زەوی قەلەڕەشەکانلە نوسینی هەمزە ئەحمەد و دەرهێنانی محمد دەربەندیخانییە، لە نوسەری گەورەی جیهانەوە سیگمۆند فرۆیدەوە وەرگیراوە.

چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە دەسەڵاتی رەها دەکات لە هەموو گەورەکاندا  بەواتایی باوک تاوەکو دەگاتە سەرۆکی وڵات، بۆیە هەمیشە سەپاندنی خەونی خۆیانە بەسەر خواری خۆیاندا.

ئەم فیلمە کاری سینماتوگرافی لە لایەن سینماتوگرافی زانا جەلال و کاری مۆنتێرۆ  کاڵەر و مۆسیقا لەلایەن ئەنوەر عەزیزەوە بۆ ئەنجامدراوە کە هاوکات کارمەندی BMCن.

 ئەم کورتە فیلمە لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا لە دوای بەرهەمهێنانی لە شاری دەربەندیخان کە تەواوی لۆکەیشنی لە کارگەی ئاوی بانیخێڵاندا بۆ کراوە، توانویەتی لەچەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینمایی بۆ کورتە فیلم بگاتە ئاستی فیناڵ و وە تاکە بەرهەمی سینەمایی کوردستان عێراقیشە لە 2021دا ڕابەرایەتی سینمایی جیهان بکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.

ئەم فیلمە لە وڵاتانی ( جەزائیر، بەحرەین، گەیشتە 10فیلمی یەکەم بۆ خەڵات) ئێستا لەوڵاتی میسر، نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی فیناڵدایە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕین، هاوکات لە 136فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا لە ڕکابەریدایە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا