بەڕێوەبەرێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخرایەوە

عێراق 26/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا رایگەیاند، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆن لە شاری هەولێر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا رایگەیاند، عەبدولڕەزاق موشیر بەڕێوەبەری ئۆفیسی  کۆمسیۆن لە هەولێر، لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و رەوانەکراوە بۆ بنکەیەکی تۆمارکردن لە باداوە.
کۆمیسیۆنی باڵای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، حەیدەر محەمەد لە شوێنی عەبدولڕەزاق کرا بە بەڕێوەبەری  ئۆفیسی کۆمسیۆن لە هەولێر".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا