"بەرگریکارێکی دیکە ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت"

وەرزش 17/07/2021

Alternate Text

رافایل ڤارانی فەڕەنسی لە ئێستادا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ تەممووز، رۆژنامەی ئەی بی سی مەدریدی رایگەیاند:" یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گەیشتوون بە رێککەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی رافایل ڤارانی بەرگریکاری ریاڵ مەدرید".

تێچووی گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەکە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆیە و ناوبراو ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە لە یانە ئینگلیزییەکە وەردەگرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" تێچووی گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەکە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆیە و ناوبراو ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە لە یانە ئینگلیزییەکە وەردەگرێت، کە ئەم بڕەش پێنج ملیۆن زیاترە لەو بڕە پارەیەی لە یانەی ریاڵ مەدرید وەریدەگرت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا