سلێمانی.. دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت

کوردستان 06/11/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش بەردەوام دەبێت.
ئەمشەو شەممە ٦ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکرد:" بڕیارە سبەی یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەم، نەوت لەناو سەنتەری شارۆچکەی قەڵادزێ دابەشبکرێت".

دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی لە مەڵبەنبدەکانی پێنج و شەش بەردەوام دەبێت

ئەوەشیخستەڕوو:" رۆژی دووشەممەش ٨ی تشرینی دووەم، دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش بەردەوام دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا