دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری رایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردن بۆ ناوی
سەرجەم کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار کۆتاییهات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی کانونی دووەم، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری عێراق لە
راگەویەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" ژمارەی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق
گەیشتووەتە ٢٦ کەس و بە پێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ وردبینی بۆ ناوی تەواوی
کاندیدان کرا ".
ناوی کاندیدەکان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ناوی سەرجەم کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار رادەستی
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە ".