سانا یوسف کچە مۆدێلی دیاری کوردستان لە
نامەیەکی دەنگیدا دەستخۆشی لە سەدام حسێن دەکات بۆ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
کچە مۆدێلێک بەناوی سانا یوسف، کە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان خۆشی بە بازرگان ناودەبات، لە نامەیەکی دەنگیدا کە دەست BMC کەوتووە دەڵێت:" دەستی سەدام حسێن خۆشبێت کە هەڵەبجەی ترش و خوێ (کیمیا
باران)ی کردن".
بەس سەدام خەڵکی هەڵەبجەی چاک دەناسی"
هاوکات هەر لە نامە دەنگییەکەدا ناوبراو
هێرشی توند دەکاتە سەر هەڵەبجەییەکان و قسەی نەشیاوی زۆر بەرامبەریان دەکات و
ئاماژە بەوەدەکات:" بەس سەدام خەڵکی هەڵەبجەی چاک دەناسی".
لەوبارەیەشەوە ژمارەیەک لە چالاکوانانی
مەدەنی هەڵەبجە داوادەکەن بە زووترین کات داواکاری گشتی بێتە سەرهێڵ چونکە ئەو کچە
پێشتریش هێرشیکردبووە سەر خەڵکی هەڵەبجە.