بابەتە
سەرەکیەکە: دادگای فیدراڵی عێراق، سەرجەم تانەکانی رەتکردەوە
و بڕیاریدا هەر سێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی، باری کەسی و لێبوردنی
گشتی جێبەجێبکرێن.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، كەمێک پێش ئێستا
بڕیاریدا كە تانەدان لە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسێتی و گەڕاندنەوەی موڵک و
ماڵی بۆ خاوەنەکەی رەتبکاتەوە، هەروەها بڕیاریدا بە
هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەوڵەت بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی،
باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند،
نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ دەستوری عێراقدا ناکۆک بێت.
بیرخستنەوە: 4ـی شوبات، دادگای
باڵای فیدراڵی فەرمانی دادوەری دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی هەر سێ یاسای
هەمواری باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی، گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەكانیان، پاش ئەوەی
لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکران.