پیاوێکی مەسیحی ماوەی ٦٠ ساڵە بەڕۆژوو دەبێت

هەمەرەنگ 21/04/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

لە فەڵەستین پیاوێکی مەسیحی ماوەی ٦٠ ساڵە لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ موسڵمانان بەڕۆژوو دەبێت و دەڵێت" بەڵێنم بە خودای گەورە داوە بەڕۆژوو بم".

جەمیل میخائیل، پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی فەڵەستینییە و ئاینی مەسیحییە، ئەو بە ماڵپەڕی "البيان"ی راگەیاندووە:" ٦٠ ساڵ پێش ئێستا کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، هاوسەرەکەم دووگیان بوو بە کوڕە گەورەکەم، لەکاتی لەدایکبوونیشی کوڕەکەم دۆخی تەندروستی تێکچوو، بەهۆیەوە بەناچاری خرایەژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کاتێک منداڵەکەم بینی دۆخی تەندروستی بەوشێوەیەیە، بەڵێنم بە خودای گەورەدا ئەگەر منداڵەکەم بۆ بپارێزێت مانگی رەمەزانی دواتر بەڕۆژوو بم، سوپاس بۆ خوا دواتر منداڵەکەم دۆخی بەرەو باشبوون رۆشت و منیش لەوکاتەوە تاکو ئێستا لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا