مالیکی : پێشێلکردنی سەروەری عێراق قبوڵکراو نییە

عێراق 16/06/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن هەر وڵاتەکەوە بێت قبوڵکراو نییە و دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا-ش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.

 نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" پێشێلکردن و بەزاندنی سەروەری عێراق لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و دەبێت حکومەت رێککاری یاسایی پێویست دژ بەو پێشێلکارییانە بگرێتەبەر".

زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەندرێت

ئەوەشی خستەڕوو:" دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان برینداربوون و شەهیدبوونی هاوڵاتییان لەو نێوەندەدا، زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەگەیەنێت و وادەکات عێراقییەکان بە پێگەی خۆیاندا بچنەوە و دژی ‌هێرشەکانیان بوەستنەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا تورکیا چەند ئۆپراسیۆنێکی لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی مەدەنی.

  

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هاكان فیدان سەردانی هەرێم دەکات

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی هەرێـم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا