سەرۆکی لیژنەی یەکی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستیی و ڤێرتەنەری لیژنەکە (مریشکی بر‌ژاو و ماسی شاهانە)ی داخست.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، به‌ختیار فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای سكچوون و رشانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان چڕتركردووه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانەش ده‌ركه‌ووتوه كه مریشكی بر‌ژاو و ماسی شاهانه له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نییه".
سه‌رپێچییه‌كانی مریشكی بر‌ژاو و ماسی شاهانه، پێكهاتووه له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانی له نزیك ده‌ستشۆر، ته‌والێته‌كان، به‌خێوكردنی كۆتر
ئەوەشی خستەڕوو:" سه‌رپێچییه‌كانی مریشكی بر‌ژاو و ماسی شاهانه، پێكهاتووه له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانی له نزیك ده‌ستشۆر، ته‌والێته‌كان، به‌خێوكردنی كۆتر و هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی كۆتره‌كان له چێشتخانه‌كه‌دا و ئه‌و شیشانه‌ی بۆ مریشك و ماسی برژادن به‌كاریهێناوه، به‌هۆی نه‌شۆردن و خاوێن نه‌كردنه‌وه‌یان ژه‌نگی كردووه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، چونكه ژه‌نگ له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌نیشێت وده‌بێته هۆی توشبوونی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه".
راشیگەیاند:" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مریشكی بر‌ژاو وماسی شاهانه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكکاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایل( ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن".