بە وێنە.. نەوت تێکەڵی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی باشووری کەرکوک دەبێت

عێراق 13/07/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئاوی خواردنەوەی باشووری کەرکوک بەهۆی شکانی چەند بۆرییەکی نەوتەوە لەگەڵ نەوت تێکەڵبووە و لەئێستاشدا کاردەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، دەشڵێت، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو قەزایە لەگەڵ نەوت، مەترسی ژەهراویبوون لەسەر بەشێکی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەیە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی زانیارییمان پێگەیشت رەوانەکردنی ئاوی زیاتر بۆ ناو کەناڵی ئاودێری کەرکوک، مەترسی ژەهراویبوونی ئەو ئاوە و کێڵگە کشتوکاڵییەکان زیاتر دەکات و لە ئاکامدا بڕینی ئاوی قەزای داقوق و تێکچوونی گەنجینەکانی ئاوی لێدەکەوێتەوە، رداوا لە کارمەندانی وەزارەتمان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، پەلە بکەن لە نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتە زیانلێکەتووەکان و پاککردنەوەی نەوتی رژاو لە کەناڵی ئاودێری کەرکوک".

لە ئێستادا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی رێکخراوی ئۆپەراسیۆن و چاککردنەوە و هەوڵت تیمەکانی بەردەوامن لە پاککردنەوەی شوێنی مەبەست

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی رێکخراوی ئۆپەراسیۆن و چاککردنەوە و هەوڵت تیمەکانی بەردەوامن لە پاککردنەوەی شوێنەکە لە کانی و پوشەکان بۆ ئاسانکاریکارکردن لەبەردەم ستافی وەزارەتی نەوت بۆ دیاریکردنی شوێنەکانی بڵاوبوونەوەی نەوت لە ئاوەکەدا و رێگریکردن لە فراوانبوونی بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا