بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی : کاربکرێت بۆ یەک هەڵوێستی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان

کوردستان 04/08/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پیرمام کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە.

 نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەو، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون".

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی

 ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی، لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی-ش بڕیاردرا، کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا