چین ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنەسەر تایوان دەستپێکرد

جیهان 06/08/2022

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند، کەشتییە جەنگی و سەربازەکانی وڵاتی چین لە چواردەوری دوورگەی سەرەکی تایوان جموجۆڵیان دەستپێکردووە و بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنەسەر دوورگەکە.

 وەزارەتی بەرگری تایوان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"  بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەربازە سنوورییەکانی تایوان چەند کەشتییەکی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی وڵاتی چین-یان بینیووە، کە نزیکتربوونەتەوە لە سنووری دورگەی تایوان".

ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە جەنگییەکانی چین هێڵی ناوەندی سنووری وڵاتی تایوان-یان تێپەڕاندووە

ئەوەشی خستەڕوو:" ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە جەنگییەکانی چین هێڵی ناوەندی سنووری وڵاتی تایوان-یان تێپەڕاندووە و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، نزیکبوونەوەی ئەو کەشتییانە لە سنووری تایوان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی چینە بۆ هێرشکردنەسەر  دوورگەی سەرەکی تایوان".
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، چەندین ساڵە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو وڵاتی چین و تایوان-دا هەیە، لەسەر ئەوەی وڵاتی بەرپرسانی وڵاتی چین دەڵێن، تایوان لە بنەڕەتدا بەشێک لە خاکی چین و دەبێت بگەڕێتەوە سەر خاکەکەی، بەڵام بەرپرسانی وڵاتی تایوان دەڵێن، تایوان دوورگەیەکی سەربەخۆیە و لە بنەڕەتدا ناگەڕێتەوە سەر هیچ خاکێک و لەم دواییانەشدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پەرەی سەند و گەیشتە ئاستێک کە ئەمەریکا بەشداری لە ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی چین هێزی بەرامبەر تایوان جوڵاند و بە گوێرەی چاودێرانی دۆخەکە هەوڵیدا بە زەبری هێز ئەو دوورگەیە بگەڕێنێتەوە سەر سنووری وڵاتی خۆی.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا