ئەمڕۆ واژۆی ناڕەزایەتی نزیكەی چوار هەزار مامۆستای ئایینی و مامۆستای زانكۆ لەبارەی دەستكاریكردنی پڕۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە درایە پەرلەمانی كوردستان.
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، د. رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كرد".
ئەوەشی خستەڕوو:" له دیدارەکەدا، سه‌ره‌تا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕوونكرده‌وه كه بۆ گه‌یاندنی یاداشتێكی مامۆستایانی ئاینیه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندن لاببرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكیان خسته به‌رده‌ست سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه واژۆى (٣٨٩٠) مامۆستاى زانكۆ و مامۆستای وانه‌ى زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ره، و تێیدا داوایان كردووه پێگه‌ی ئاینی ئیسلام و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا وەك پێشووتر بمێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نه‌كرێت".
له به‌رامبه‌ردا د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ داواكه‌یان، رایگه‌یاند: " پەرلەمانی کوردستان رێز لە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەگرێت چونکە ئاینی زۆرینەی خەڵکە".
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دڵنیایکردنەوە کە لێژنەکانی پەرلەمان پەرۆشن بۆ ئەو بابەتە، و ڕاپۆرتی لێژنەی پەروەردە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێك دادەڕێژرێت کە جێگەی ڕەزامەندی خەڵکی کوردستان بێت، چونکە لە بنەڕەتدا خواستێك يان نیەتێکی پێچەوانەی ئەمە لای هیچ لایەك بەدینەکراوە.