بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیتەک ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەکە دەکاتەوە،
سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ تاپۆکردنی
خانووەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیتەک رایگەیاند:" ئاگاداری دانیشتووانی
ناو سنووری شارەوانی ناحیەی سیتەک دەکەین، لە رێککەوتی ٢٣ی ئاب تاوەکو ٩ی ئەیلول
سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم و پیشکەشکردنی
داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان".
شایەنی باسە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکردبوو:"
ئەو خانووانەی بە شێوەی زیادەڕۆ دروستکراون و یاسای زیادەڕۆکار دەیانگرێتەوە، کۆتا
وادە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان رێکەوتی ٩ی ئەیلولە و پاش ئەو وادەیەش لەو مافە
یاسایییەیان بێبەش دەبن".
باسیلەوەشکردبوو:" بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ لە پێش رێكەوتی مانگی ٣١ی کانوونی
یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دروستکراون، بەپێی یاسای هەمواركراوی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١ی جێگیرکراو
تاپۆ دەکرێن، هەر خانوویەکیش لەپێش ئەو رێککەوتووە بەشێوەی زیادەڕۆ دروستکرابن،
رێککارەکانی تاپۆکردن دەیانگرێتەوە".