سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: دڵنیایی دراوە لە دابەشکردنی موچەی مانگەکانی 2025

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دڵنیایی ئەوەیان پێدراوە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە کە موچەی سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2025 دابەشدەکرێت.

لێدوانی فەرمی: سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکیدا رایگەیاند حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە داتا و زانیارییەکانی هەرێمی کوردستان رازی بوە و دڵنیاییمان پێدراوە موچەی مانگەکانی 2025 زامنکراوە.

زیاتر: هەندێک پابەندیش هەیە کە پێویستە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان بدات، هەروەها بۆ مانگی شوبات موچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت.

ئەمەش هەیە: لە ئێستادا موچەخۆران لە چاوەڕوانی یەکلایی بونەوەی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردون و بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکانیش حکومەتی فیدڕاڵی لە هەفتەی داهاتو چارەنوسی ئەو موچەیەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەیەکیاندا یەکلادەکاتەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا