مامۆستایانی مانگرتو دەستدەکەنەوە بە خواردن

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەدوای تێپەڕبونی نزیکەی سێ رۆژ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو 13 مامۆستایەی مانیان لە خواردن گرتبو، بەشێوەیەکی ئاسایی بە خواردن دەکەنەوە.

زانیاریی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر گۆران هەورامی پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، پێشبینیدەکەین لە رۆژی شەممەوە بەشێک لە مانگرتوان بنێدرێنەوە ماڵەوەو دۆخیان ئاسایی ببێتەوە.
 
زیاتر: دکتۆر ئومێد هیدایەت بەرێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەیی شار ئاماژەی بەوەدا، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ژەمی یەکەمی خۆراک دەدرێت بە مانگرتوان.
 
ئەمەش هەیە: دکتۆر سەلمان جافی پسپۆڕی خۆراک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی، ئەگەر مانگرتوان دەست بە خواردنی خۆراک بکەنەوە، ئەوا دۆخی تەندروستییان ئاسایی دەبێتەوە و مەترسییان لەسەر نامێنێت.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا