جۆرج راسی گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری لوبنانی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە ئاهەنگێک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی " العربیة"، جۆرج راسی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ هاوڕێیەکی کچیدا لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئاهەنگێک بە ئۆتۆمبێل لە سنووری نێوان سوریا و لوبناندا، ئۆتۆمبێلەکە لە ژێر کۆنترۆڵیان دەرچووە و بەر شۆستەیەکی چیمەنتۆی ناوەڕاستی شەقامەکە کەوتووە، بەهۆیەشەوە هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە جۆرج راسی و هاوڕێ کچەکەی بوون گیانیان لەدەستداوە.
جۆرج راسی لە ساڵی ١٩٨٢ لە وڵاتی لوبنان لە خێزانێکی هونەری دایکبووە و برای خانمە گۆرانیبێژ نادین راسییە، هاوسەری پێشووی خانمە نمایشکار جویل حاتمە، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، دیارترین گۆرانییەکانیشی بریتیین لە ( وحدک انت، خلیها فی بالک، جای تعتذر).