بابەتە سەرەکییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی "سەرکەوتو"ی
راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە گورزێکی کاریگەری لە
تواناکانی تیرۆریستان وەشاند و بوە هۆی لاوازکردنی زیاتری ژێرخانی لۆجستیی
پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.
دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆر:
لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە
لە پاشماوەی تیرۆریستان، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری
گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، هێزە هاوبەشەکان
ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بە هەماهەنگییەکی بەرزی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر CTG، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەکانی هاوپەیمانان (CJTF OIR) بەڕێوەچوو، چەندین
مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان دۆزرانەوە و لەناوبران.
ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە گورزێکی کاریگەری لە تواناکانی
تیرۆریستان وەشاند و بووە هۆی لاوازکردنی زیاتری ژێرخانی لۆجستیی پاشماوەی گرووپە
تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە زنجیرە هەوڵێکی بەردەوام بۆ
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان. دژەتیرۆر
و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕیشەکێشکردنی
تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە