کاتی دروستکردنی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت

کوردستان 16/09/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کات و بڕی بودجەی پێویست بۆ دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن.

ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە:" قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە زاخۆوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شاری هەولێر ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە قۆناغی دووەمدا پڕۆژەکە لە هەولێرەوە بەرەو رانیە و قەڵادزێ جێبەجێدەکرێت، پاشان بەچەند قۆناغێکی دیکە لە دهۆک و سەرسەنگ و ئامێدی دەستپێدەکات و دەگاتە هەموو ناوچەکانی کوردستان ".

روونیشیکردووەتەوە:" درێژی هێڵی شەمەندەفەرەکە 620 کیلۆمەترە و شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین بەیەکەوە دەبەستێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا