بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ
هەوری تەواو لە زۆربەی کاتەکان، هەروەها خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەروو ٣٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و
کەرکوک، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە، ئەگەری نمە باران
لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاویە بەرزەکان و سەنتەری پارێزگاکان هەیە".
باسیلەوەشکرد:" سبەی هەینی، ئاسمان
نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو دادەبەزێت، خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا دەبێت".
کەشناسی هەرێم ئەوەشیخستەڕوو:" بەرزترین
پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 33 پلە
سلێمانی : 31 پلە
دهۆک : 32 پلە
کەرکوک : 36 پلە
هەڵەبجە : 34 پلە
زاخۆ : 35 پلە
سۆران : 33 پلە
گەرمیان : 37 پلە