لیژنەی دارایی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەنگیدا

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کۆی دەنگ ماددەی 12 لە هەمواری یاسای بودجە پەسەندکرا کەتایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لێدوانی فەرمی: نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگیانداوە بە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە 12 کە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئەوەشی وت: بەپێی هەموارەکە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەک سلفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەوکاتەی کۆمپانیایەکی پسپۆڕ لەلایەن هەرێم و بەغدا دەستنیشان دەکرێت خەملاندنێکی دادپەروەرانە بۆ تێچوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: مەحسین حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند ئەو بڕە پارەیەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە لە فرۆشتنی نەوت لە هەرێم دەبڕدرێت. دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە لە نرخی بەرمیلێک نەوت دەچێتە خەزێنەی دەوڵەتی عێراق، لە بەرامبەردا بەغداموچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا