لێدوانی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یەکەم لێدوانی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.

ئەوەش خراوەتەروو: دیالۆگی نێو کورد دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت لە پتەوکردنی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سوریا.

باکگراوند: ڕۆژی 16ی ئەم مانگە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پیرمام کۆبووەوە، بارودۆخی سوریا و ئایندەی کورد لە سوریا تاوتوێکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا