بابەتە سەرەکییەکە:
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی
پایتەختی شانشینی ئوردن.
راگەیەندراوی فەرمی:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ناوبراو لەلایەن شا عەبدوڵای
دووەم شای شانشینی ئوردنەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمەش هەیە: لە
کۆبونەوەکەدا لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان ئوردن و هەرێمی
کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکان گفتوگۆکرا.
چی تر: سەرۆکوەزیرانی
هەرێم هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە رابەرایەتی شا عەبدوڵای دووەم بۆ
بەدیهێنانی ئاشیتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند.
زیاتر: سەبارەت بە
بارودۆخی سوریاش دوپاتکرایەوە، کە ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە بۆ سەقامگیری
ناوچەکە گرنگە، هەردولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامبونی رێککەوتنی ئاگربەست لە
کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکە کردەوە.