مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی لە هەرێم بڵاوکرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتین، پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان هەبێت.
ـ پێداویستییەکان:
1- مۆڵەتی شۆفێریی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
2- پاسپۆرتی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
3- دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.

زیاتر: بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت :
1- بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
2- بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت.
3- بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: مۆڵەتەكە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت، بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکە راییدەکرێت و مۆڵەتەکە رادەستی خاوەنی دەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا