" سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە پاشا چارڵز دەوڵەمەندترە"

جیهان 24/10/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا سامانەکەی بە ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و بە دەوڵەمەندتر لە پاشا چارڵزی سێیەم دادەنرێت.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی بەوەکردووە:" ریشی سوناک بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت و سامانەکەی بە ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەوەش لە پاشا چارڵزی سێیەم دەوڵەمەندتر دادەنرێت، کە سامانەکەی تەنها ٣٢٠ ملیۆن دۆلارە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سوناک یەکەم کەسی بەرەچەڵەک هیندییە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وەربگرێت و ئەو حکومەتە بەڕێوەببات کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ وڵاتە رەسەنەکەی داگیرکردبوو ".

ریشی سۆناک لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ساوسهامبتۆن لە بەریتانیا لەدایکبووە، بە رەچەڵەکیش خەڵکی ناوچەی بنجابە لە وڵاتی هیندستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا