نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئابوری پێش 2 هەفتە

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان ٣٪ی بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ کەمتر لە ٩٣ دۆلار دابەزی.

ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نەوت و سووتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی پێشبینییەکانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٢ دۆلار و ٨٥ سەنت دابەزی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)یش دابەزیوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ و دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوتی خاو گەیشتە ١٣٠ دۆلار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا