سلێمانی،، نەخۆشخانەی د.جەمالی منداڵان بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لەپسپۆڕی چەند نەخۆشیەک

کوردستان 16/11/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لەپسپۆڕی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەری منداڵان لەعیراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لەنووسراوێكی فەرمیدا كە واژۆی د.عومەر عەوەز ئەلڕەواس ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پزیشكی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكانی لەسەرە، ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكان لەبوارەكانی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی".
لەو نووسراوەدا هاتووە:" دوای ئەوەی تیمی هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی كردووە لەشاری سلێمانی لەرێكەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ و ئاگاداربوون لە بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێت، تیمەكە راسپاردەی دەركردووە بۆ دانپیادانانی تەواوەتی بەپرۆگرامی مەشقی پزیشكی لەو نەخۆشخانەیە".

هەروەها بە گوێرەی نوسراوەکە، ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان بڕیاریداوە  کە دانپیادانەکە بۆ ماوەی شەس ساڵ بێت لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٨.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا