بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
رایگەیاند، نابێت
چیتر موچه و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییەکان بکرێت.
زانیاری
تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیەوە وته‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كۆبونه‌وه‌ی
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئاشكرا ده‌كات و رایگەیاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی
یه‌كێتی به توندی له‌باره‌ی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دواكه‌وتنی،
بژێوی ژیانی خه‌ڵک و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم قسه‌یكردوه و بۆچونه‌كانی
بۆ چاره‌سه‌ركردنی خستوەتەڕوو.
ئەمەش
هەیە: سەرچاوەکە وتیشی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، داوایكردوه گفتوگۆی روون و جدی بكرێت
له‌سه‌ر كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، تاوەکو بزانرێت هۆكاری سه‌ره‌كی ئەو كێشه‌یه
چییه، چونكه نابێت چیتر موچه و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به ململانێ
سیاسییەکان بکرێت.
زیاتر:
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی ده‌ستور ده‌بێت موچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی
عێراق مافیان پارێزراوبێت و له‌یه‌ككاتدا موچه به یه‌كسانی دابه‌شبكرێت و
هاوڵاتیانمان بێبه‌ش نه‌كرێن له شایسته‌كانیان.
چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندوە، چیتر مایه‌ی قبوڵ نییه به پاساوی جیاجیا و سیاسییه‌وه، موچه دوابخرێت و ده‌ستبخرێته
قوتی خه‌ڵكه‌كه‌مانه‌وه، ئه‌م كێشه‌یه به ته‌واوه‌تی نه‌هێڵین و راستگۆبین له‌گه‌ڵ
خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌ماندا.