بابەتە
سەرەکیەکە: بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا لە ساڵی رابردوودا بەشی
10 موچە پارەی ناردووە کە هەرێمی کوردستان
تەنها پێویستی بە 12 ترلیۆن
دینار بووە.
لێدوانی فەرمی:
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆندا رایگەیاند،
ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی بەشی 10 مووچە بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیەکی
لە داهاتی ناوخۆ داوە.
ئەوەشی وت: لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا دەڵێن هەموو
مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە هاتووە، بەڵام ئەوە هەڵەیە و وانەبووە، دوای هەموو شوێنێک
موچەی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێم خۆی موچەی دابەش نەکردووە،
بەڵام ئەو موچە نەنێرێت چۆن دابەش بکرێت.
وتیشی: نابێت هەرێمی
کوردستان وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، ئەوەش جێگەی قبوڵ نییە وەک وەزارەتێک
مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.